دەسبەسەری بلۆگەرێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە١٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، سیروان پەرویزی بلۆگەری تەنزئامێزی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لەماڵەکەی هێرش کرایە سەری و دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەری ئەم چالاکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە پێوەندی لەگەڵ پۆستێکی ئینستاگرامی بەناوەڕۆکی ڕەخنەییانە و تەنزئامێز سەبارەت بەدۆخی ئابووری ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی سیروان پەرویزی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو، و هەروەها هەوڵ بۆ ئازادی کاتی تا ئێستە بێ ئەنجام بووە و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە پێدانی هەرچەشنە وڵامێک بەبنەماڵەکەی خۆی بواردووە.

ق.ش

The post دەسبەسەری بلۆگەرێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە