بانگهێشتی فەرشید عەبدوڵاهی چالاکی کرێکاری

ک.م.م.ک:

بانگهێشتی فەرشید عەبدوڵاهی چالاکی کرێکاری و باوکی گیانبەختکردووی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەمەبەستی بەرگری لە تۆمەتی دەسنیشانکراوی ئاڵۆزکردنی بیتوڕای گشتی بۆ لقی ٢ی لێکۆڵینەوە دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە بانگهێشت کرا.

شیاوی باسە کە، ئەم چالاکە کرێکارییە دەبێ لە ماوەی پێنج ڕۆژ لە ڕێکەوتی ڕاگەیەندراو، لە لقی ناولێبراو بەرگری لە تۆمەتەکانی بکات.

ق.ش

The post بانگهێشتی فەرشید عەبدوڵاهی چالاکی کرێکاری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە