5
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە جوانڕۆ، شەممە ٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لەهەوڵێکی توندوتیژانە، حەوت هاوڵاتی گەنج بەناوەکانی کەیهانوڵلا مرادی، سلێمان نەقدت، موختار باباجانی، یاسین مەحموودی، ئومید خاکی، یاسین ڕەمەزانی و محەممەد مەحموودی١٧ ساڵ تەمەنیان دەسبەسەر کرد. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییانە هەموویان خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی پشتی نەخۆشخانەی جوانڕۆن، پاش دەسبەسەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
ق.ش
The post دەسبەسەری حەوت هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.