ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی دێسامبری
٢٠٢٤،له ڕۆژهەڵاتی کوردستان له لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە بە
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ئەرشیڤی ئەم ڕێکخراوە کۆکراوەتەوە،
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی رێگە پێنەدانی ڕژێمی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری خۆی، بە دەسبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و کوشتن و زۆر شێوازیتر، مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .
پێشێلکاری مافی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی، بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە بە شێوەی سیستماتیک جێبەجێ دەکرێ
ئێعدام
لە مانگی پێشوودا سیاسەتی ئێعدامی هاوڵاتیان وەکوو پێشتر بە بیانکی قیساس و مادەسڕکەرەکان و هەروەها تۆمەتی بێ بنەمای بەغی بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا حەڤدە کەس له سێدارە دراون و دوو کەسیان ژن بوون.
بانگهێشت، دەستبەسەری و زیندان
لە مانگی دوازدەی٢٠٢٤دا وەکوو پێشتر بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییان بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگەدا بە گشتی زیاتر لە پەنجاوسێ کەس له رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون کە دوو کەس لەو هاوڵاتییانە ژن بوون.
هەروەها لەم مانگەدا بە تۆمەتگەلی بێ بنەما، بە گشتی سزای ٢٨ ساڵ و دە مانگ و ١٦ رۆژ بەندکران بە سەر ١٥ هاووڵاتیدا و ١٥ ساڵیش سزای هەڵپەسێردراو بە سەر ٣ کەسدا سەپێندراوە
قەتڵ و خۆکوژی
قەتڵ و خۆکوژی وەکوو دوو خەساری کۆمەڵایەتی مەترسیدار کە ئەنجامی قەیرانی بەڕێوەبەری ڕژێمی ئێرانە، بەردەوام دەبێتە هۆی مەرگی هاووڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان. لە مانگی دێسامبری٢٠٢٤، زیاتر لە٤٩ هاووڵاتی بە هۆی خۆکوژی یان کوژرانەوە گیانیان لە دەست داوە. ژمارەی کوژراوەکان١٧ کەسە کە پێنج کەس لەم هاووڵاتیانە ژن و ١٢یان پیاو بوون.
هەروەها ٣٢کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی کە ٩ کەس لەم ئامارە ژنانی گەنج بوون.
کۆڵبەر و کاسبکار
هاووڵاتییان لە کاتی کۆڵبەریدا کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران، لەم مانگەدا یەک کەسیان لێ کوژرا و سێ هاوڵاتی دیکە بە سەختی بریندارکران. هەروەها کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزی ئینتزامی ڕژیم گیانی لە دەس دا
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاگا و ئازاد، بە بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆیی، ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
The post ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی دێسامبری<br>٢٠٢٤ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.