ئەشکەنجەی قورسی هاوڕێ قووە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هاوڕێ قووە هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد کە دوو مانگ پێش، لەلایەن هێزەکانی سپای ڕێژیمی ئێران لە نێزیکی پیرانشار دەسبەسەر کرابوو، بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازراوە و دەستی شکاوە.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستێکی هاوڕێ قووە لەژێر ئەشکەنجەدا شکاوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا توانیویە چاوی بەبنەماڵەکەی بکەوێت.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، هاوڕێ قووە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، لە ڕێگەی مەهاباد پیرانشار لەکاتێکدا لە ماشێنەکەیدا لە ڕۆیشتندا بوو، لەلایەن هێزەکانی سپای ڕێژیمی ئێرانەوە ڕادەگیرێ و دەسبەسەر دەکرێت.

ق.ش

The post ئەشکەنجەی قورسی هاوڕێ قووە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە ورمێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە