ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، کەیوان ڕەشۆزادە زیندانی سیاسی لە مێژینەی خەڵکی ورمێ کە دوو مانگ پێش لەڕێی ئازادی مەرجدارەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەورمێ ئازاد کرابوو، دە ڕۆژ بەرێ هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر ماڵەکەیان و دەسبەسەر کراوە.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی بۆ وێنە دایکی نەخۆش و هاوسەرەکەی کردووە کە لەمبارەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان قسە نەکەن.
هەروەها لەڕەوتی ئەم هێرشە دایکی کەیوان ڕەشۆزادە تووشی جەڵدە بووە، هەروەها سەرچاوەکان ڕایان گەیاندووە کە کەیوان ڕەشۆزادە کە زیندانەوە پێوەندی گرتووە و باسی ئەشکەنجە و پێویستی بەپەلەی بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی هەیە، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، بەتایبەت پەیمان خانزادە، سەرۆکی زیندان لە پێدانی خزمەتگوزاری پزیشکی بەناوبراو ڕێگریان کردووە.
ق.ش
The post کەیوان ڕەشۆزادە وێڕای هەڕەشە لە بنەماڵەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.