شنۆ؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی ڕەحمان تابش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٠ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتایە سەرماڵی ڕەحمان تابش زیندانی سیاسیی لە مێژینەی خەڵکی شاری شنۆ و پاش پشکنینی ماڵەکەی توندوتیژانە ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هی. زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post شنۆ؛ دەسبەسەری توندوتیژانەی ڕەحمان تابش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە