درێژەی دەسبەسەرییە کوێرانەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

شەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی خاڵە محەممەدیان، کوڕی حەسە. و خەڵکی گوندی نستان و دانیشتووی ڕەبەتی سەربە سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.

شایانی باسە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکارئ دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post درێژەی دەسبەسەرییە کوێرانەکانی حکوومەتی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە