پیرانشار؛ هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی پەسوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، بێهزاد مەحموودی هاوڵاتی ٢٧ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی پەسوێ سەربە پیرانشار، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تونداژۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
هێزە ئەمنییەکان جگە لە پشکنینی ماڵی ئەم هاوڵاتییە، موبایلی ناوبراویشیان دەست بەسەردا گرت.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ بێهزاد مەحموودی و ئارام محەممەدی لە گوندی پەسوێ بەردەست نییە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی پەسوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە