دەسبەسەرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی خەڵکی گوندی هەق و محەمەد بێهرووزی خەڵکی گوندی ئەمیرئاوا سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ورمێ، گوازراونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو هاووڵاتییانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی دەسبەسەرکراون.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە کراوە، لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

The post دەسبەسەرکردنی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە