جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی جیرۆفت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پێنجشەممە٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی کورد بەناوەکانی سامان فەخری٣٣ساڵ تەمەن، خێزاندار، باوکی منداڵێک خەڵکی بانە و خوشکەزای ئەسعەد ئەمینی ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی سەردەشت لە زیندانی جیرۆفت پارێزگای کرماشان جێبەجێکرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ سامان فەخری و ئەسعەد ئەمینی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، بەئامانجی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی جیرۆفت ڕاگوازرابوو.

هەروەها سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: حوکمی ئەم دوو زیندانییە شارەوە و بەبێ دواین چاوپێکەوتن جێبەجێ کراوە.

بەپێی هەواڵەکان، ئەم دوو زیندانییە چوار ساڵ پێش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لە شاری جیرۆفت دەسبەسەر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی لە بەندیخانەی ناوەندی جیرۆفت appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە