هەستیاری تایبەتی ڕێژیمی ئێران بە مەلاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لەهەوڵێکی تونداژۆیانە، مامۆستای خەڵکی شاری پاوە بەناونیشانی مەلا محەممەد محەممەدی ـیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

شیاوی باسە کە، مامۆستا محەممەد محەممەدی، لەڕەوتی بنووتنەوەی ژینا، لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە پاوە چەندد جار بانگهێشت کرابوو.

بەپێی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری مامۆستایان لە کۆمەڵگای کوردستان، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە زەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆی، هەردەم لەگەڵ مامۆستایانی نەتەوەیی ـ ئاینیی کوردستان خراپ هەڵسووکەوتی کردووە و هەوڵی شرینەوە و بێکاریگەرکردنی ئەم توێژە لە ڕۆشنگەرییەکانیان لە کۆمەڵگای هەبوو.

ق.ش

The post هەستیاری تایبەتی ڕێژیمی ئێران بە مەلاکانی کوردستان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە