دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی ژووروو سەر بە شاری بۆکان بە ناوەکانی هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

پێویستە بگوترێ ئەو کەسانەی ئاماژەیان پێکراوە بە بێ بڕیاری دادوەری و بە پەنابردن بۆ توندوتیژی و بێ ڕێزی کردن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون.

تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ئاراستەکراو لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

The post دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە