چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە لە تورکیا دڵی لە لێدان کەوت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکوانی سیاسی و ئەندامێ پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، میعاد ئەحمەدی ناسراو بە میعاد پیرباڵ، خەڵکی شاری سنە، له تورکیا دوور لە زێد و کەسووکاری ، دڵی لە لێدان کەوت و کۆتایی بەژیانی هات.

شیاوی باسە ناوبراو، وەکوو چالاکوانێکی کەلتووری، مەدەنی، سیاسی و مافی مرۆڤی، لە ناوخۆ دەستیدایە چالاکی و دواجار لە هێرش و پەلاماری داعش بۆ سەر ڕۆژاوا، خۆی گەیاندە ئەو بەشەی نیشتمان و ئەرک‌وەخۆگرانە خەباتی کرد و بە قورسیش بریندار کرا و دواتر گەڕایەوە باشووری کوردستان.

میعاد پیرباڵ که بۆ ماوەیەک ئەندام و هاریکاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بوو، بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتێکی سەلامەت، رەوانەی تورکیا دەبێ. بەڵام لەوێ بە هۆی گوشارێکی دەروونی زۆر کە له سەری بوو، دڵی له لێدان کەوت و لە تەمەنی گەنجیدا گیانی پێشکەشی خاک و نیشتمان کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و هەموو خەمخۆرانی وڵات و گەلی کوردستان دەکات و ڕێز بۆ خەبات و کار و چالاکی ناوبراو دادەنێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

The post چالاکوانێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە لە تورکیا دڵی لە لێدان کەوت appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە