هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی سەرپێڵ زەهاو بۆ ٩کەس و نادیاربوونی چارەنووسیان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دوو گەنجی دیکە بەناوەکانی پوویا دڵجوو و ئاریام ئەحمەدی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو سەربە کرماشان، لە حەوتوویەک پێشووترەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوان و هێشتا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان بەردەست نییە.

پوویا دڵجوو و ئاریام ئەحمەدی لەگەڵ حەوت هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی هێمن پاڵانی، خالید کەمەری، ئەیمەن سەفایی، ئەمید ساڵحی، عیرفان مرادی، پەیام ڕەنجبەر و کۆمار ساڵحی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون.

تا ئێستە سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم ٩هاوڵاتییە زانیارییەک بەردەست نییە.

ق.ش

The post هەڵکشانی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی سەرپێڵ زەهاو بۆ ٩کەس و نادیاربوونی چارەنووسیان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە