ڕامیار محەممەدزادە بە ٣٢مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، ڕامیار محەممەدزادە ١٩ساڵ تەمەن و لەدایکبووی سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات بە ٣٢مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ڕامیار لەڕەوتی جێژنەکانی نەورۆز لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی محەممەد مەشرەوی ئەسڵ و موعین حسەینزادە دەسبەسەر کرا، کە سەرەتای ڕەزبەر لەلایەن جێبەجێکاری حوکمەکانەوە بانگهێشت و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازراوە.

ڕامیار محەممەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لەهێرشی دڕندانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆسەر ماڵەکەیان دەسبەسەر و پاش نێزیک بەدوو مانگ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post ڕامیار محەممەدزادە بە ٣٢مانگ زیندان مەحکووم کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە