ڕۆژاوا؛ گیانبەختکردنی دوو ڕۆژنامەوان بەهۆی هێرشی درۆنی دەوڵەتی تورکیا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، لەدرێژەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، جیهان بیگلین و نازم دەستان دوو هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵگریANHA(هاوار) بوهۆی هێرشی درۆنی سپای تورکیا لە ناوبەری بەنداوی تشرین و شارۆچکەی سیرین گیانیان بەخت کرد.

جیهان بیلگین و نازم دەستان هاوکات لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و هێزە پرۆکسییەکانی دژی ڕۆژاوا، لە سنووری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ سەرقاڵی ڕووماڵی هەواڵەکانی بەرنگاری هێزەکانی SDF بوون.

شیاوی باسە کە، جگە لەم دوو هاڵاتییە شۆفیری ماشێنەکەیش بەناوی عەزیز حاج بۆران بەقورسی بریندار کراوە.

ق.ش

The post ڕۆژاوا؛ گیانبەختکردنی دوو ڕۆژنامەوان بەهۆی هێرشی درۆنی دەوڵەتی تورکیا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە