ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، فەرید عینایەتی لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ٢٧٢٢ی کوردی، کە لە ٢٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو، بەهۆی مانگرتن لە خواردن لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، نیگەرانییەکان سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی و چارەنووسی ناوبراو زیادی کردووە.
ئەم هاوڵاتییە هەنووکە لە سی و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات، ناسراو بە گۆڕەپانی نەوت ڕاگیراوە.
دەسڕانەگەیشتنی ناوبراو بە بنەماڵە و پارێزەر مەترسییەکان لەسەر ژیان زۆرتر کردووە.
ئێوارەی ٢٤ی خەزەڵوەر، هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و لەگەڵ براکەی حەمید عینایەتی، سەرۆکی لێژنەی کەژەوانی شاری پاوە بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەریان کردن.
ق.ش
The post دۆخی مەترسیداری فەرید عینایەتی دوایی مانگرتن لە خواردن لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.