3
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتیی خەڵکی کرماشان بەناوەکانی محەممەدعەلی دەرەکو ٥٤ساڵ تەمەن و سیاوەش یاری ٦٧ساڵ تەمەن بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە بێدەنگی هەواڵی سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی لە زیندانی ناوەندی ئەردەکان جێبەجێ کرا.
ئەم دوو هاوڵاتییە لە سه ساڵ پێشەوە دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.
ق.ش
The post یەزد؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی ئەردەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.