مەترسی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسیی بەبۆنەی ئامادەکردنی دەرمان بۆ بریندارانی خۆپیشاندەرانی ٢٧٢٢ی کوردی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، زیندانی سیاسیی ڕزگار بەیگزادە بابامیری، بە بەغی و محاربە تۆمەتبار کراەر.
بەدەرکردنی تۆمەتبارکردن لە لقی ١٠ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ، زیندانی سیاسیی ڕزگار بەیگزادە بابامیری تۆمەتبار بە محاربە، بەغی، گردبوونەوە و سازان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، دابین کرفنی ماڵی تیرۆریزم، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، سیخوڕی و هاریکاری لە گەڵ دەوڵەتانی نەیار، پێبوونی ستارلینک، پێبوونی چەکی قەدەغەکراو و ئەندامەتی لە گرووپگەلئ نایاسایی.

ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی زیندانی سیاسی ڕزگار بەیگزادەبابامیری کراون تەنیا بەبۆنەی قەبووڵکردنی دەرمان بۆ بریندارانی خۆپئشاندەرانی ٢٧٢٢ی کوردی، کە پاش ئامادەکردنی درمان لەلایەن ئەوەوە بەشێوەی نەناسیاو پێی دەگەیاندن.

زیندانی سیاسیی ڕزگار بەیگزادەبابامیری هەنووکە پتر لە ٦٠٠ڕۆژە کە بەشێوەی دەسبەسەری کاتی ڕاگیراوە و لەم ماوەیە لەژێر ئەشکەنجە و ئازاردا بووە.

ناوبراو لەم زەمەنە لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەری بووە.

ق.ش

The post مەترسی حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسیی بەبۆنەی ئامادەکردنی دەرمان بۆ بریندارانی خۆپیشاندەرانی ٢٧٢٢ی کوردی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە