جوانڕۆ؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، سوهەیب ئەحمەدی هاوڵاتی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی تەقەی کوێرانە و دوور لە پڕەنسیپی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە گەڕەکی باباجانی فیشەکی بەرکەوت و هەلەوێ گیانی بەختکرد.

شیاوی باسە کە، ماشێنی ئەم هاوڵاتییە بەبێ وریاکردنەوەی پێشوەختە لە نێو ماڵ و ئاوەدانی کرایە ئامانجی یەکێک لە کادێرەکانی هێزە ئینتزامییەکان بەناوی شاوەیسی.

ق.ش

The post جوانڕۆ؛ کوژرانی هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە