ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا گوڵستانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام دەرچووە. گوڵستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکرا و بەهۆی ئەشکەنجەدانیەوە لە کاتی دەستبەسەرکردندا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەم هاوڵاتییە، پێشتر سزای یەک مانگ زیندانی و بڕی غەرامەی بەسەردا سەپێنرابوو. دۆسیەی گوڵستانی، نموونەی ئەو دۆسیانەیە کە پەیوەندییان بە چالاکی مەدەنییەوە هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا سەرنجی دامودەزگاکانی مافی مرۆڤی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
خ.ع
The post عەبدوڵڵا گوڵستانی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.