ک.م.م.ک:
حەمید حسەننیژاد حەیدەرلوو، کۆڵبەری ٣٩ساڵ تەمەنی کورد و باوکی دوو منداڵ لە گوندی سگریکی چالدێران، لە دۆخێکدا بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کە لە خاکەلێوەی ساڵی ڕابردووەوە دەسبەسەر و کەوتبوویە ژێر گرانترین ئەشکەنجەوە.
دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی لێکۆڵینەەەی دادوەرانە و تەنیا بە پشتبەستن بە زانیاری دادوەر، ئەم کۆڵبەرەی بەتۆمەتی بەغی و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیم مەحکووم کردووە.
حەمید حسەین نەژاد ١١مانگ لە دەسبەسەرییەکەی لە ژووری تاکەکەسی و لە ژێر گرانترین ئەشکەنەدا بووە و هەنووکە لە بەندی سیاسیی زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ، چاوەڕێی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامە.
ناوبراو باوکی دوو منداڵە وتەنیا بۆ بژێوی ژیان ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.
ق.ش
The post حەمید حسەین نەژاد کۆڵبەری مەحکووم بە ئێعدام، ڕەوایەتی محاکمەیەکی نادادوەرانە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.