مەزڵوم كۆبانێ بە نێوەندگیدی ئەمریكا ڕێكەوتنی ڕاگەیاند

مەزڵوم كۆبانێ

فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات، رایدەگەیەنێت کە بە نێوەندگیرى ئەمەریکا لە مەنبەج ئاگربەستکراوە و لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان و داهاتووی وڵات چەکدارانیان لە شارەکە دەبەنە دەرەوە.

مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس بڵاوى کردەوە، لە کاتێکدا بەرخۆدانی شەڕڤانانیان لە شاری مەنبەج بەردەوامە بۆ راگرتنی فراوانبوونی هێرشەکان لە رۆژئاوای فوراتەوە، بە نێوەندگیری ئەمریکا گەیشتوینەتە رێککەوتنی ئاگربەست لە مەنبەج، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییان و داهاتووی وڵات چەکدارانیان لە شارەکە دەبەنە دەرەوە.

دەشڵێت، “شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، کە لە 27ـی 11وە بەرپەرچی هێرشەکان دەدەنەوە، بەزووترین کات لە ناوچەکە دێنە دەرەوە و ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە تەواوی سووریا و چوونە نێو پرۆسەی سیاسیە لەپێناو داهاتووی وڵات دا”.

لێدوانێک بەجێ بهێلە