ئەیووب دەماوەندی هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەتۆمەتی سیخوڕی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی سەرچاوەی متمانەپێکراو، لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد لە حوکمێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە١٨ی سەرماوەز دەرکراوە، ئەیووب دەماوەندی، هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار، بەتۆمەتی سیخوڕی پێنج ساڵ و ١٥ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

ئەم حوکمە بەسەرۆکایەتی دادوەر دووستی و دوابەدوای دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی دەرکراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەیووب دەماوەندی، کە خەڵکی گوندی دیلزەی پیرانشارە، بەبێ نوسندنی حوکمی قەزایی و لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو، پاش مانگێک لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

ئەم هاوڵاتییە پاش بەڕێوەچوونی دادگا لە مەهاباد بە ٥ ساڵ و ١٥ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

ق.ش

The post ئەیووب دەماوەندی هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەتۆمەتی سیخوڕی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە