دیواندەرە؛ دەرکردنی حوکمی وەدەرنانی چوار مامۆستای قوتابخانە لەلایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەرپێچکاری ئیداری

ک.م.م.ک:

بەپێی حوکمی دەرکراو لە لایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەرپێچکاری ئیداری پەروەردە و فێرکاری، شەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ٤چالاکی پیشەیی مامۆستایانی دیواندەرە بەناوەکانی؛ ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە کە ڕووبەڕووی حوکمی وەدەرنان و دوورخستنەوە بوونەتەوە پێیان ڕاگەیەندرا.

بەگوێرەی حوکمەکە، ئومید شامحەممەدی، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوریشی وەدەرنران و پەرویز ئەحسەنی بە پێنج ساڵ دوورخستنەوە بۆ قوروە مەحکووم کران.

هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، بۆ ڕێگری لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرانبەر بینای پەروەدە و فێرکاری دیواندەرە دەستیان دایە دەسبەسەر ئەم هاوڵاتیانە.

شیاوی باسە کە، پێشتر لەلایەنلقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە، ئومید شامحەممەدی بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و پەرویز ئەحسەنی، هیوا قوڕەیشی و کاوە محەممەدزادە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کران.

ق.ش

The post دیواندەرە؛ دەرکردنی حوکمی وەدەرنانی چوار مامۆستای قوتابخانە لەلایەن لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەرپێچکاری ئیداری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە