ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، ڕووداوێک لە شاری ئەندیمشک هاتەئاراوە کە لەودا ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئینتزامییەکان لەگەڵ شۆفیرێکی گواستنەوەی کەلووپەلی قەدەغەکراو بەناونیشانی حامید ئیمانی چێگێنیی خەڵکی خوڕەماوا گیانی بەخت کرد.
هێزەکانی بنکەی ئینتزامی دامەزراو لە شوێنی چوونەدەرەوەی ئەندیمشک، دەستیاندایە ڕاوەدوونانی حامید ئیمانی چێگێنیی و بەتەقە لە تایەی ماشێنەکەی، کۆنترۆڵی ترۆمبیلەکەی لەدەست دەردەچێت.
بەبۆنەی ئەم ڕاوەدوونانەوە ماشێن لە ڕێڕەوی خۆی لاڕێ دەگرێ و لەگەڵ گەڵابەیەک پێکدادەدەن، ئەم ڕووداوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفیرەکە کە خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.
ئەم ڕووداوە جارێکیتر ڕەخنە و پرسیاری جیددی سەبارەت بە تەرزی هەڵسووکەوتی هێزە ئینتزامییەکان و پڕۆتۆکۆلی جێبەجێکاری لەم چەشنە دۆخانەدا گەڵاڵە کردووە.
ق.ش
The post مردنی شۆفیری ماشێنێکی کەلووپەلی قەدەغەکراو بەتەقەی هێزە ئینتزامییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.