پێویستە رەوەندى کوردی دژى هێرشەکانى تورکیا بێنەدەنگ

ساڵح موسلیم

ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى (پەیەدە) رایگەیاند، ئامانجى تورکیا لەهێرشەکانى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان، بەمەبەستى دروستکردنى پشێوییە، تاوەکو لەو رێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات.

ساڵح موسلیم،: وتیشى، “تورکیا دەیەوێت کوردان ناچاربکات لە رۆژئاواى رووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ رۆژهەڵاتى رووبارى فورات”.

ساڵح موسلیم دەشڵێت، “دەبێت رەوەندى کوردى لە ئەوروپا دەنگى خۆیان بەرزبکەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربکەنەوە”.

رۆژى 23ـى تشرینى یەکەم، لە شارۆچکەی کازانی ئەنقەرە هێرشێک کرایەسەر وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا ناسراو بە “توساش”، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 14 کەسیش برینداربوون، لەبەرامبەردا تورکیا هێرشەکانى بۆسەر هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان چڕکردەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە