بێبه‌شكرانی عوسمان ئیسماعیلی له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی سه‌قز

عوسمان ئیسماعیلی

عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی سه‌قز، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، عوسمان ئیسماعیلی پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سییه‌ ده‌رمانییه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان و له‌ زیندان دا تووشی نه‌خۆشی ئاو مرواری چاو بووهپێشتر پزیشكان به‌ دادستانی سه‌قزیان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دۆخی ته‌ندرووستی باش نییه‌ و نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بایه‌خیان به‌ ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دا نه‌داوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە