دەسبەسەرکردنی توندئاژۆیانەی دوو هاوڵاتی له سەقز

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “هیوا فەیزی” و “حسێن فیروزی” کە هەردووکیان خەڵکی گوندی “مەولاناوا”ی سەر بە سەقزن، بە بێ هیچ حوکمێکی قەزایی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

هیوا فەیزی له ڕێگای سەقزدا و حوسێن فیروزی له ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

جێی ئاماژەیه تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی هەڵبەستراو بۆ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

The post دەسبەسەرکردنی توندئاژۆیانەی دوو هاوڵاتی له سەقز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە