8
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی چوار هاوڵاتی بەناوەکانی حەسەن بەیگی خەڵکی سەراوکارزان، فەریدە جافرزادە خەڵکی ئیلام، عالیە کاوریزادە خەڵکی دێلوڕان و عەبدولوەهاب باباخانیان خەڵکی شاری بەدرە لە زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ئیلام جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چوار زیندانییە کە پێشتر لە دۆسیەی جیاواز بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئێعدامی ئەم چوار زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش
The post ئێعدامی چوار زیندانی لە زیندانی ناوەندی ئیلام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.