ئیدریس کارساز بۆ تێپەڕاندنی ٣٦مانگ زیندان، بۆ زیندان گوزرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, ڕۆژی یەکشەممە ١١ی سەرماوەز، ئیدریس کارساز لە ئەندامانی ئەنجوومەنی خێرخوازانی شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٣٦مانگە، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

ئەم هاوڵاتییە ٥٥ساڵ تەمەنە سەرتای ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ بەتۆمەتی ئەندامەتی و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، بە ٣٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ چوار هاوڵاتی دیکە و لە چالاکانی جێژنی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوون.

ئیدریس کارساز ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش ٤٧ڕۆژ دەسبەسەری و لێپرسیبەەە، بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post ئیدریس کارساز بۆ تێپەڕاندنی ٣٦مانگ زیندان، بۆ زیندان گوزرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە