دەسبەسەری باوک و کوڕێک لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، شەممە ١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی عەبدوڵڵا قەلیزادە و هێمن قولیزادە(کوڕ)لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە ورمێ ڕاگوازرا.

سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لەمبارەوە کوتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان لەگەڵ ئەو هێزانەی جلی مەدەنیی لەبەر دەکەن هەڵیانکوتاوەتەوە ماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنین و دەسبەسەرداگرتنی هەندێ کەلووپەل، باوک و کوڕیان تونداژۆیانە و بەبێ ڕێزیتەوە دەسبەسەریان کردن.

تا ئێستە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە ئەستۆیان نەزانراوە.

ق.ش

The post دەسبەسەری باوک و کوڕێک لە بۆکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە