ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دوکتۆر فەرشاد درەخش پسپۆڕی ئیسک و پرووسک(ئۆرتۆپێد)ی نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، پاش جارێک هەوڵی خۆکوژی لە ساڵی ڕابردوو، کە بەبۆنەی گوشاری قورسی کاری و گرنگی بە ئەمنییەتی کادێری درمان بووە، هەمدیسان دەستیدایە خۆکوژی و گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە، ساڵی ڕابردوو دوکتۆر فەرشاد درەخش پاش تێپەڕاندنی ٣٠جار شیفتی ٢٤کاتژمێری و گوشاری قورسی کاری، داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردبوو.
لە خشتەدەرچوون و سووان کە لە سیاسەتی هەڵەی وەزارەتی تەندرووستی کە بریتی لە هۆکارگەلی ڕێخراوەیی و هۆکارگەلی پیشەیی، قەباری کاری زۆر، بووە بەهۆکاری خەساری دەروونی کادێری دەرمان و ئەمە بۆ خۆی هۆکاری تەشەنەی هەوڵی ستافی نەخۆشخانەکانە بۆ خۆکوژی.
ق.ش
The post کرماشان؛ کۆتایی ژیانی دوکتۆر فەرشاد درەخش پاش هەوڵی خۆکوژی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.