سنە،؛ توندوتیژی خێزانی سەحەر بووجاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هەینی ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، چەندد ڕۆژێک پاش ڕۆژی جیهانی خەبات دژی توندوتیژی دژی ژنان، سەحەر بووجار هاوڵاتی ٣٤ساڵ تەمەن و هاوسەری داریووش ڕاشدنەسەب(بووجار) لە پێشکەشکارانی دەنگ و ڕەنگی حکومەت بەناو کوردستان، لەلایەن ناوبراوەوە بە چەقۆ بە هۆڤانەترین شێوە هێرشی کرایەسەر و بەبۆنەی قووڵی برینەکانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرا و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

سەحەر بووجار کە ٢٨ساڵ جیاوازی تەمەنی لەگەڵ هاوسەرەکەی داریووش ڕاشدنەسەب هەیە، بەردەوام کێشەی خێزانی بۆ ساز بووە و بەو بۆنەوە داوای جوێ بوونەوەی کردبوو.

هەر چەشنە هەڵسووکەوتێکی توندوتیژانە لەسەر بنەمای ڕەگەز کە خەساری جەستەیی، جنسی یان دەروونی ژنانی لێبکەوێتەوە مەحکومە بەتایبەت لەلایەن کەسێکەوە بانگەشەکەری چالاکی مەدەنی و کەلتووری کۆمەڵا بێت.

ق.ش

The post سنە،؛ توندوتیژی خێزانی سەحەر بووجاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە