كوردستان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌سێداره‌ بدرێن.

په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

به‌یانیه‌ی ١٨ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ بۆ پشتیوانی له‌ په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٨ ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی بوون.

ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕفاندنی نایاسایی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، بێبه‌شكردنی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر، محاكمه‌ی دادپه‌روه‌رانه، ده‌رمان و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو چالاكه‌ سیاسییه‌ و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە