ڕاگواستنی فەرەیدوون سوڵتانئ بۆ گرتووزانەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ هاوکات لەگەڵ نوێ کردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری ناوبراو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، فەرەیدوون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی تیکاب بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازراو و بڕیاری دەسبەسەری ناوبراو بۆ ماوەی مانگێک نوێ کرایەوە.

ناوبراو پێشووتر پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری تیکاب دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوو.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران هەروەها کەلووپەلی تاکەکەسی وەکو موبایلی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەردا گرتووە و دەستیان بەسەر ماشێنە پرایدەکەیشیدا گرتووە.

تا ئێستە زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەسبەسەری، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی و دۆخی ئەم هاوڵاتییە وەچنگ نەکەوتووە.

ق.ش

The post ڕاگواستنی فەرەیدوون سوڵتانئ بۆ گرتووزانەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ هاوکات لەگەڵ نوێ کردنەوەی بڕیاری دەسبەسەری ناوبراو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە