سەبارەت بە ئیمە
“یەکێتیی کرێکاری” مایکێکه کەوا سەنتەری چالاکی خۆی کردوە به هەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگای ئازاد و یەکسان لەسەر ڕێنوێنییەکانی مارکس.
لەم ماڵپەڕەدا بۆ هەر تاک و گروپێک کەوا بۆ ئازادی و یەکسانی کومەڵایەتی و بەرگری له مافی خەڵکی چەوساوە خەبات دەکات، ئەو هەله هەیه که بەبێ سانسۆر و به بەرپرسیارێتی کەسی نوسەر یان قسەکەر، نوسراوو و هەواڵ و ڕاپۆڕت و یادەوەرییەکانی خۆی بڵاوو بکاتەوە.
یەکێتیی کرێکاری به ئەرکی خۆی ئەزانێت که:
زمانی ڕاستەقینەی کرێکاران، کۆمەڵانی چەوساوه، ژنان، منداڵان و کەمینەکانی ژێردەستەی کۆمەڵگا بێت و سەکۆیەک بێت بۆ بۆچوونەکان، ئاگادارییەکان و بانگەوازەکانی ڕێکخراو و بزووتنەوە جۆراوجۆرە کرێکاریی و کۆمەڵایەتییەکان، به پابەندبوون به پڕەنسیپی بێلایەنی له بڵاووکردنەوەیان.
هاوکات “یەکێتیی کرێکاری” بەئەرکی خۆی ئەزانێت که نەبێته سەکۆیەک بۆ تەڕاتێنی ئەفکاری مەزهەبی و رەگەزپەرەستی و لەسەر ئەم ئەساسه، بڵاووکردنەوەی ئەو جۆره بابەتانه لەم ماڵپەڕەدا ڕێگەپێدراو نییه. له ماڵپەڕی “یەکێتیی کرێکاری” هەر تاک و گروپێک مافی خۆیەتی که سیاسەت و هەڵوێست و بیروبۆچوون و چالاکییەکانی هەر کەسایەتی، گروپ، حزب، دەوڵەت، ئایدۆلۆژیایەک بخاته بەر ڕەخنه و لێبکۆڵێتەوه. بەڵام بۆ پەرەپێدانی فەرهەنگی مۆدێڕن و مرۆڤدۆستانه، ڕێگه نادرێت به بڵاووکردنەوەی نوسراوهایەک کەوا بۆ سوکایەتی، بێڕێزی، لێکۆڵینەوه له ژیانی تایبەتی کەسانی تر بێت.
هەروەها و بەپێی ئەم ڕاستییه که ماڵپەڕی “یەکێتیی کرێکاری” خۆی به شوێنکەوتووی ماڵپەڕەکانی بۆرژوازیی جیهانیی نازانێت، هەواڵ و زانیارییەکانی ماڵپەڕهایەک وەکوو بی.بی.سی و هتد بڵاوو ناکاتەوه.
سەرنوسەری ماڵپەڕی یەکێتیی کرێکاری:
سدێق جەهانی