دێلوڕان؛ پلۆمپی شوێنی کاری چالاکێکی کەلتووری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانیkmmk، ڕۆژی سێشەممە حەوتی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزر ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێلوڕان، شوێنی کاری ئەکبەر دەرویشیی بەبۆنەی پشتیوانی لە کیانووش چراغی پلۆمپ کرد.

ئەکبەر دەرویشیی چالاکێکئ کەلتووری دێلوڕان و خاوەنی کافەی وێنیز لەو شارە، لە ستۆری ئینستاگرامی کافە وێنیز ئاماژەی بە داخستنی شوێنی ئیشەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ ئاگاداری کردنەوە پێشتر کرد.

ق.ش

The post دێلوڕان؛ پلۆمپی شوێنی کاری چالاکێکی کەلتووری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.